بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار روونکردنەوە دەدات

سەیرکراوە: (1)

بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی دەدات کە سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی کە پێش ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 پێشکەش بە بانکەکان کراون، بە نرخی کۆن و بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە خەرج دەکرێن.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەو دەنگۆیانەی بە “ناڕاست” ناوبرد کە گوایە بانکەکە نرخی پێشووی (1320 دینار)ی بۆ هەر دۆلارێک پەسەند نەکردووە و داوای جیاوازی نرخەکەی کردووە بە (1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک).

هاوکات دڵنیایی دەدات کە سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی کە پێش ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 پێشکەش بە بانکەکان کراون، بە نرخی کۆن و بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە خەرج دەکرێن و لە ئێستاشدا دەستکراوە بە وەرگرتن و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

بانکەکە هۆشداری دەداتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ وردبوون لە گواستنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە نرخی دۆلار و بازاڕەکان و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دەکات بەرامبەر هەر لایەنێک پڕوپاگەندە و هەواڵی چەواشەکارانە بڵاوبکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,185 📊 Click Here