سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی: دوای پێنج مانگ تەواوبوونی کابینەکە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی کارکردنە. دوای بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی کابینەکەی، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد و ڕایگەیاند لەمڕۆوە بە هەنگاوی خێرا و کارکردنی بەردەوام دەست بە جێبەجێکردنی تەواوی بەرنامەی حکومەتەکەیان دەکەن. زەیدی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا حکومەتەکەی لە ناو بارودۆخێکی ئاڵۆزی ناوخۆیی و هەرێمیدا کاری کردووە، بەتایبەت جەنگی ناوچەکە کە ئاڵۆزیی ئابووری و ئەمنی بەرچاوی بەسەر عێراقدا سەپاندبوو، بەڵام سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە هەنگاوی مێژووییان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناوە. گرنگترین خاڵەکانی پەیامەکەی سەرۆک وەزیران: تەواوبوونی کابینەی حکومەت: دیاریکردنی جێگران و وەزیرە نوێیەکان دەسەڵاتی حکومەت بەهێزتر دەکات بۆ ئیدارەدانی دۆسیە نیشتمانییەکان و خێراکردنی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان. دۆسیە ئاڵۆزەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی: حکومەت بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و وەرگێڕانی بڕیار و پلانەکان بۆ ئەنجامی دروست کە هاووڵاتییان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەستی پێبکەن. پەیام بۆ وەزیرە نوێیەکان: داوا لە جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرە نوێیەکان دەکات بە گیانی یەک تیم و بە بەرزترین ئاستی دەستپاکی و لێهاتوویی کار بکەن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆتاییدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی پەرلەمانی عێراق و هێزە سیاسییەکانی کرد بۆ هاوکارییان لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و جەختی لە بەرپرسیارێتیی هاوبەشی نێوانیان کردەوە.
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە

سەیرکراوە:
(1)










Leave a Reply