پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

سەیرکراوە: (4)

وەزیری دارایی عێراق بڕیاری پێدانەوەی قەرز بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت.

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، سەردانی بانکی ڕافیدەینی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بانکەکە، بڕیاری دا پرۆسەی پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و پارەدارکردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دەست پێبکاتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کاروبارە بانکییەکان کرا بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی جەختی کردەوە، کە بانکی ڕافیدەین لە سیستەمی بانکیی حکومەت و چالاکیی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی هەیە و پێویست دەکات کارەکانی لە ئاستی ئەو ڕۆڵەدا بن.

هاوکات ڕاسپاردەی دەرکرد کە دەست بە پێدانی قەرزی فەرمانبەران و کارئاسانی بۆ کەرتی تایبەت بکرێتەوە، چونکە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی گەشەپێدان و بووژانەوەی ئابووریی وڵات.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، وەزیری دارایی بەشێکی تایبەتی بە خاوەنکار و بازرگانان لەناو بانکی ڕافیدەین کردەوە. ئەم بەشە نوێیە ئامانج لێی پێشکەشکردنی کارئاسانی و تایبەتمەندیی زیاترە بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەی خاوەنکاران و خێراکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە عێراقدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 1,031 📊 Click Here