سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی ژووری بازرگانی ئەمریكا كۆبوونەوە و مەسرور بارزانی دەڵێت: تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری ، بە تایبەتی لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و سیستەمی بانکی و دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان كرد.
حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازییان لە شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا کرد، کە لە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا ئەمریکییەکان پێکهاتبوو.
مەسروربارزانی ڕایگەیاندووە، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشمام بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی ئەمریکا دەربڕی و پاشان تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، بە تایبەتی لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و سیستەمی بانکی و دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەمبارەیەوە ئاماژەمان بە سەرکەوتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی) کرد.
دەشڵێت: ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە دووپات کردەوە.
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا، بە ناوی شاندەکەوە، سوپاسی پێشوازیی گەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی شاندەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەربڕی.
