هەینی. ئازار 6th, 2026

لە بارەی خۆڵبارینەوە هاتوچۆ هۆشداری دەدات

سەیرکراوە: (1.2K)

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەداتە شۆفێران لەوەی بە ئاگاییەوە شۆفێری بکەن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی بە دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکە بەگشتی و سنووری پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، بە پێویستی دەزانین ئاگاداری شۆفێران بکەینەوە کە بەئاگایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.

داواش دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان پابەندی ئەم خاڵانە بن:

1- کەمکردنەوەی ئاستی خێرایی بەتایبەت لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە

2- پاراستنی ماوەی سەلامەتی و دووری نێوان ئۆتۆمبێلەکان

3- داگیرساندنی گڵۆپی تەم

4- بەکارهێنای ماسك بۆ شۆفێرو تەواوی سەرنشینان

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 2,508 📊 Click Here