سەیرکراوە: (1.6K)
جێگری سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت دەکات و دەڵێت”ئێستا کاتی خزمەت و ئاوەدانکردنەوەیە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە.
