بافڵ تاڵەبانی : موسڵ دیوارێکە بۆ عێراق کە هیچ کەس نەیتوانی بیڕوخێنێت

سەیرکراوە: (1.2K)

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هەموو بڕیارێكی ستراتیژی عێراق دەبێت لە بەغداوە بدرێت، نەك لەم وڵات و ئەو وڵات.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە موسڵ ڕایگەیاند، وەكو جەنابی فایەق زەیدان ئەفەرموێ، هیچ وڵاتێك بەقوەت نییە بێ دادگایەكی بەقوەت و ئێمە باوەڕمان بە عەدالەتە نەك تۆڵە.

ڕاشیگەیاند، سەرۆكی حزبەكان دەبێت لە زانكۆی موسڵەوە دروست ببن و وتیشی، “من كوردم، بەڵام لێرە لە موسڵ دەبێت بە چەپكە گوڵەكەی مام جەلال ئیش بكەین”.

جەختیشی كردەوە، هەموو بڕیارێكی ستراتیژی عێراق دەبێت لە عێراق بدرێت، نەك لەم وڵات و ئەو وڵات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 61 Today: 315 📊 Click Here