توێژێكی مامۆستایان بایكۆتی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (1.4K)

مامۆستایانی وانەبێژی پێشوو بڕیاریاندا بایکۆتی دەنگدان بكەن و دەڵێن: لەبەر هۆکاری لادان لەسەر کاریان و فەرامۆشکردنیان بەگشتی بڕیاریان داوە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.

مامۆستایانی وانەبێژی پێشووی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەوان ڕێژەیان زۆر کەمە و لە بڕیاری گرێبەستکردن بێ بەش بوون، وەزارەت پێی ڕاگەیاندوون، کەوا لەئێستادا یەک ڕێگا دەگرێتە بەر و لەجێ دانانیان بۆ دەکات ئەویش لەو کاتەی کە پەروەردەکان داوای مامۆستا بکەن.

دەشڵێن: مامۆستایانی وانەبێژی پێشوو داوای بڕیارێک دەکەن، کە هەموو بەبێ جیاوازی و لەم ساڵەدا دانرێنەوە لەسەر پیشەکانیان.

جەختیشیان كردۆتەوە، لەبەر هۆکاری لادان لەسەر کاریان و فەرامۆشکردنیان بەگشتی بڕیاریان داوە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 1,520 📊 Click Here