سەیرکراوە:
(16)
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕەتی دەكاتەوە دابەشكردنی مووچە بكرێتە 40 ڕۆژ جارێك و ڕایدەگەیەنێت،”مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر کراوە”.
حەیدەر عەبدوی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، دەنگۆی دابەشکردنی مووچە هەر 40 رۆژ جارێک راست نییە و هیچ بنەمایەكی نییە.
ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، هەناردەی نەوتی عێراق زیانی بەرکەوتووە، بەڵام ڕێرەوێکی نوێ لەگەڵ تورکیا بۆ دروستکردنی هێڵی ستراتیژی و بەرزکردنەوەی بودجەی دەوڵەت دامەزرێنراوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوامە.
وتیشی، “مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران مسۆگەر كراوە و مەترسی لەسەر نییە”.













Leave a Reply