حکومەتی عێراق دەربارەی 30ی ئەیلوول پەیام بۆ میلیشیاکان دەنێرێت

سەیرکراوە: (16)

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت کارنامەیەکی پڕ لە دەستکەوتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا تۆمارکردووە کە لە ساڵانێکی دوورودرێژی تەمەنی دەوڵەتی عێراق دوای ساڵی 2003ـەوە بەدینەهاتووە.

عەبودی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت چاوەڕوانی 30ـی ئەیلوولی داهاتوو دەکات، کە بە وتەی ئەو دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی سەلماندنی سەروەری گرنگ بۆ دەوڵەت و گەلی عێراق.

وتیشی، ئەو مێژووە دەبێتە کۆتایی هاتنی تەواوەتی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی عێراق.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی لەسەر دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا کردەوە و رایگەیاند، ئەم دۆسیەیە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و چوارچێوەی بەرنامەی وەزاریدایە.

عەبودی روونیکردەوە، ئەو رێوشوێنانەی حکومەت لەم دۆسیەیەدا جێبەجێی دەکات، گەڕانەوەیەکی سرووشتییە بۆ ڕێکارەکانی دەوڵەتداری و بنەما دەستوورییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بنەما دەستوورییەکان رێگری دەکەن و پێکهێنانی هەر گروپێکی چەکداری لە دەرەوەی سیستمی هێزە ئەمنییە فەرمییە مۆڵەتپێدراوەکاندا قەدەغە دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 208 Today: 2,496 📊 Click Here