دادگای فیدرالی بڕیاری نادەستووریبوونی بۆ یاسایەكی هەرێمی كوردستان دەركرد تایبەتە بە تاوانە سیاسییەكانی نێو یاسای سزادانی عێراقی دادگای فیدرالیی عێراق، بڕیاری نادەستووریبوونی بۆ یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی هەرێمی كوردستان دەركرد. بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی، ئەو یاسایەی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی ١٢١ی دەستووری هەمیشەیی عێراقە كە لەو بڕگەیەدا ئاماژە بەوە دراوە: (هەرێمی كوردستان مافی هەیە جێبەجێكردنی هەر یاسایەك لە هەرێمی كوردستان هەموار بكات، لە حاڵەتی روودانی دژیەكی یان بەریەككەوتن لە نێوان یاسایەكی فیدرالی و یاسایەكی هەرێم لەبارەی بابەتێك كە نەچێتە نێو تایبەتمەندییە تەواوەتییەكانی دەسەڵاتی فیدرالی). هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی، هەرچەندە یاساكە بە نادەستووری ناوبراوە، بەڵام بەشی دووەمی سكاڵاكە بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی ڕەت كراوەتەوە كە سكاڵاكار داوای گەڕاندنەوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكانی لەبەردەم دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانیل كردبوو. جێی باسە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣، تایبەت بوو بە هەمواركردنەوەی ماددەی ١٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، هەروەها هەریەك لە ماددەكانی (١٥٧ تا ١٨٩، ١٩٠ تا ١٩٥، ١٩٨ تا ٢١٩، ٢٢٣ تا ٢٢٥، لەگەڵ هەردوو ماددەی ٢٢٧ و ٢٢٨) لەكار خستووە.
دادگای فیدڕالی لەبارەی هەرێم بڕیارێکی دا

سەیرکراوە:
(18)










Leave a Reply