بەرپرسێكی حكوومەتی عێراق: كورتهێنانمان هەیە، بەڵام دابەشكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایی دەكات، عێراق قه‌یرانی دارایی ، به‌ڵام ئه‌و گرفته‌ی مووچه دروستبووە كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. د.مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ئابوری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگەیاند: بۆ مووچه‌ی مانگی حەوت عێراق سێ ترلیۆن و 300 ملیار دینار كورتهێنانی هه‌یه، به‌ڵام فشاری زۆر هه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌كرێت و دابەشكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت ، چونكه عێراق توانای چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه و مووچه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.” ئاماژەی بەوەش دا: “هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانی داراییەی عێراق بۆ ئاڵۆزیەکانی ناوچه‌كه دەگەڕێتەوە، چونکە بووەته هۆی وه‌ستانی نه‌وتی عێراق بۆ ده‌ره‌وه، داهاتی سه‌ره‌كی عێراقیش له‌سه‌ر نه‌وته. جەختی كردەوە: “بۆیه ئەگه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت پێویسته عێراق بیر له جێگره‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بكاته‌وه و خه‌رجییه‌كان كه‌مبكاته‌وه و داهاتی نانه‌وتی زیاتر بكرێت، ته‌نیا خه‌رجی بۆ كاره پێویسته‌كان ته‌رخان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو تووشی قه‌رزی زۆر نه‌بێت. ئەو بەرپرسە پێیوایە:”ئه‌م دۆخه‌ی هه‌یه كاتییه و پێویسته ئه‌مه ببێته وانه‌یه‌ك بۆ عێراق، ناكرێت ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستێت. مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری هۆشداریدا له پشتبه‌ستن به قه‌رزكردن و دەڵێت:” پێویستە “هێشتنه‌وه‌ی قه‌رزكردن له سنوورێكی وردی لهبهرچاوگیراودا و بێت و پشت پێ نەبەسترێت وه‌كوو ئامرازێكی هه‌میشه‌یی بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجییەان.
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حەوت

سەیرکراوە:
(27)










Leave a Reply