لەسەر مووچە و بەنزینی هەرێم پڕۆژەیەك دەدرێتە زەیدی

سەیرکراوە: (14)

فراكسیۆنێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەك دەربارەی سووتەمەنی و مووچە و بودجەی هەرێم دەداتە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

د. ڕێبوار كەریم، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی هەڵوێست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە، بڕیار وایە تاوتوێی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە عێراق، تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێـمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە و ئەگەری هەیە کۆتایی ئەم هەفتەیە، دارایی عێراق پارە رەوانە بکات.

د. ڕێبوار وتیشی، “ئەمڕۆ فراکسیۆنی هەڵوێست پرۆژەیەکی گرنگ بۆ دۆسیەی مووچە و بودجە و سووتەمەنی (نەوت و بەنزین و گازوایل) و دەروازە سنوورییەکان دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بڕیار وایە لە ماوەی داهاتوودا ڕەوتی هەڵوێست پڕۆژەكەی بۆ ڕای گشتی بڵاوبكاتەوە.

بەهۆی دواكەوتنی مووچە و نەبوونی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و گرانی سووتەمەنی، خەڵكی هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی سەختی گوزەران و داراییدا دەژین و حكومەتی هەرێمیش لە بڕیاری خۆی بۆ هەرزان كردنی نرخی بەنزین پەشیمان بووەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 226 Today: 2,161 📊 Click Here