نزیكەی 2 هەزار سەرپێچی دەنگدان تۆماركراوە

سەیرکراوە: (1.0K)

لە كاتژمێری 7ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێرا قلە سەرتاسەری عێراق و هەرێم دەستی پێكردووە و لە كاتژمێرێك پێش ئێستا ڕێژەی بەشداری گەیشتۆتە 92% و نزیكەی 2 هەزار سەرپێچی تۆماركراوە.

تاوەكو كاتژمێر 4:00ـی ئێوارە ڕێژەی بەشداریكردن لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە سەرووی 92%، بەجۆرێك لە هەولێر؛ ڕێژەی بەشداریكردن 97%ـە و لە سلێمانی 95%ـە و لە دهۆك 88%ـە.

ئاماری سەرپێچی و پێشێلكارییەكان:

بەپێی ڕاپۆرتی هاوپەیمانیی تۆڕەكانی چاودێریی هەڵبژاردنەكان، لە دەنگدانی تایبەت تاوەكو كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ، هەزار و 841 سەرپێچی لە سەرانسەری بنكەكانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن دەڵێت: لە هەرێمی كوردستان 452 سەرپێچی تۆماركراوە.

لە ڕاپۆرتەکەی هاوپەیمانیی تۆڕەكانی چاودێریی هەڵبژاردن، ئاماژە بە پێشێلکارییەکان دراوە كە پەیوەندییان بە پێشێلکردنی نهێنی دەنگدانەوە هەیە، یاخود چوونی دەنگدەران بەشێوەی گرووپ بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان یاخود هێنانی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان.

هاوکات ئاماژە بە بەردەوامبوونی چالاکییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان کردووە لە ڕۆژی دیاریکراوی بێدەنگی هەڵبژاردنەکاندا، لەگەڵ هەندێک نموونەی کڕینی دەنگەکان لە دەرەوەی ناوەندەکانی دەنگدان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 976 📊 Click Here