هاکان فیدان تاوانبار دەکرێت بەهەوڵدان بۆ لەناوبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بەرپرسێكی كەجەكە دەڵێت: “ئەوەی ئێستا پێوستە بكرێت، ئازادكردنی رێبەر ئاپۆیە”.
سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا پێوستە بكرێت، ئازادكردنی رێبەر ئاپۆیە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و كۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا بڕیاریان داوە كە مافی هیوای بۆ فەرهەم بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت هەزاران كەس لەو مافە سوودمەند بن. بەڵام مافەكە لە كەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لەباربردراوە، بۆ ئەوەی ئەمە جێبەجێ بكرێت، دەبێت یاسا دەربكرێت، هەروەها پێویستە دەستبەجێ و بەبێ دواكەوتن ئەنجام بدرێت، سەرەڕای هەموو هەنگاوەكانی پەكەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وادیارە هاكان فیدان قەناعەتی بەو پرۆسەیە نییە، یان بە ئەنقەست دەیەوێت دژایەتییەك دروست بكات، وێڕای ئەوەش دەڵێت پێویستە پەكەكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربچێت، دەشڵێت: پێویستە سوریا، ئێران، عێراق بەجێبهێڵێت. چی ڕوودەدات؟ نەك پەكەكە، با كورد بڕوات.













Leave a Reply