وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

سەیرکراوە: (17)

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد، بە مەبەستی ڕێکخستن و باشترکردنی پرۆسەی کارکردن لە پلاتفۆرمی قوتابخانەکەم و ئاگادارکردنەوەی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکان.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە کە ئەمڕۆ دووشەممە، بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە، داوا لە قوتابخانەکان کراوە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا خشتەی بەشەوانەکان بە ڕاستی و دروستی بباتە ناو سیستمی ئەلیکترۆنیی (E-Parwarda). ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی دیاریکردنی هەموو مامۆستایان، پۆلەکان و هۆبەکانی وانەوتنەوەیە بەپێی دابەشکردنی فەرمیی وانەکان.

هەروەها لە گشتاندنەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە بەم ڕێکارە، کاتێک مامۆستایان دەچنە ناو پلاتفۆرمی قوتابخانەکەم، تەنها ئەو پۆل و هۆبە و وانانەیان بۆ پیشان دەدرێت کە پێیان سپێردراوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی کارە ئەلیکترۆنییەکان، ڕێگری لە تێکەڵبوونی زانیارییەکان، و باشترکردنی چاودێری و بەڕێوەبردنی گشتیی پرۆسەی خوێندن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 2,666 📊 Click Here