هێزە تەناهییەكانی عێراق رائید جبووریان گرت كە ئێستە بەڕێوەرەری گشتیی تەندروستیی سەڵاحەدین و پێشتریش پارێزگاری شارەكە بوو، بە تۆمەتی ئەوەی لە دۆسیەی گەندەڵی عەدنان جومەیلی بریكاری گیراوی وەزارەتە نەوت بەشدارە. ئەمڕۆ سێشەم 23ی حوزەیران، ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، رائید جبووری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستی سەڵاحەدین و پارێزگاری پێشووی شارەكە گیراوە. لە هەواڵەكەدا ئەوە روون كراوەتەوە، گرتنی جبووری پێوەندیی بە ددانپێدانەكانی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەتی نەوت هەیە كە ئێستە بە تۆمەتی گەندەڵی گیراوە. دوێنێ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئاشكرای كرد، دەست بەسەر موڵك و سامانی جومەیلی گیراوە كە بریتی بووە لە 10 ملیۆن دۆلار و 31 ملیار دینار 70 خانووبەرە و 21 ئۆتۆمبێل و سێ كیلۆ زێڕ. هەروەها ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دووپاتیشی كردەوە، بەدواداچوون بەردەوام دەبێت بۆ كەسانی تر بگیرێن كە لە دۆسیەكە تێوەگلاون.
بەرپرسێکی دیکەی عێراق دەستگیرکرا

سەیرکراوە: (16)










Leave a Reply