چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێکەوە چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

سەیرکراوە: (8.3K)

-

دەزگای لوتکە ئاشکرایکرد، وە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئیزمیر لە تورکیا بەهۆی نوقووم بوونی بەلەمێکەوە تەرمی چوار کۆچبەر دۆزرایەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، “بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە ژمارەی کۆچبەرەکان حەوت کەس بووە و شۆفێری بەلەمەکە لە دەریادا بەجێی هێشتوون و بەردەوام بووە لەڕێگەی خۆی بۆ دوورگەی میتیلین، دوو کۆچبەر رزگار کراون و تەرمی چوار کۆچبەر دۆزراوەتەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “تائێستا تیمەکانی رزگارکردن لە ئیزمیر بەردەوامن لە گەڕان بە دوای بێسەروو شوێنبووەکاندا، تائێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان نادیارە”.

ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 438 📊 Click Here