سەیرکراوە: (840)
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارەدا، دەست بە سەر 121 کۆمپانیادا گیرا کە ژمارەیەک کەناڵی بەناوبانگیشیان لە نێودایە.
میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ هەشت تۆمەتبار دەرچووە کە تۆمەتبارن بە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی تاوانکاری، قاچاخچێتی، ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە.
فەرمانەکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی گروپی کۆمپانیاکانی “جان هۆڵدینگ” دەرچووە کە بەرەبیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئیستانبوڵ جێبەجێ کرا.
میدیای تورکیا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دەست بەسەر 121 کۆمپانیادا گیراوە، لە نێویشیاندا گروپی میدیایی جان کە کەناڵەکانی “هابەر تورک، شۆ تی ڤی، بلومبێرگ ئێچ تی و هابەر تورک سپۆر” لەخۆ دەگرێت.
