تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، تەنها لە مانگی ڕابردودا، زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون و جارەسەریان بۆکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی سلێمانی، ئاماری مانگی ڕابردوی بڵاوکردەوەتەوە و بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیەکە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 16 هەزار و 379 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون.
تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، ئەو منداڵانە سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و دوو هەزار و 598 منداڵیش لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، هەزار و 594 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتوندیش تۆماركراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: 485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەکە 17 هەزار و 411 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.
