خوێندنی باڵا پشووی زانكۆ و پەیمانگاكانی ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (1.7K)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی ( 9 و 10)ی ئەم مانگە لە ناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ خوێندکاران پشووی فەرمی دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێکەوتی (2025/11/11) و لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان، بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پشووی فەرمی بۆ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیەنرا.

دەشڵێت: ڕۆژانی (9 و 10)ی ئەم مانگە لە ناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان (حکومی – تایبەت) بۆ خوێندکاران پشووی فەرمی دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، رۆژی (11/ 11/ 2025) بەهۆی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم دامودەزگاکان پشوی فەرمییە بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە، رۆژی (12/ 11/ 2025) دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 3,005 📊 Click Here