عێراق باجی لەسەر ئەم شتانە هەڵگرت

سەیرکراوە: (28)

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاریدا بە کردنەوەی دەرگای هاوردەکردن بۆ بەروبوومەکانی پەتاتە، تەماتە و پیاز. هاوکات بڕیاریدا بە ڕاگرتن و هەڵگرتنی باج و ڕسووماتی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی هێلکە، مریشک و ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو. لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە؛ بڕیارەکە پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و بەدواداچوونی عەبدولڕەحیم شەممەری، وەزیری کشتوکاڵ دەرچووە. ئامانج لە هەنگاوەکەش چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان، پاراستنی ئاسایشی خۆراک و ڕێگریکردنە لە قۆرخکاری و قۆستنەوەی دۆخی بازاڕ. دەرچوونی ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ ئەو شەپۆلی گرانبوونەی کە نرخی سەوزە و گۆشتی سوور و سپی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی پارێزگاکانی عێراقدا بەخۆیەوە بینیوە، کە کاریگەرە بە لێکەوتەکانی ناسەقامگیریی نرخی دراو و جێبەجێکردنی نرخی نوێی دۆلار. حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی ئەم پاکێجە لە ئاسانکاریی گومرگی و ڕێگەدان بە هاوردەکردن، هەوڵی گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی دارایی بۆ سەبەتەی خۆراکی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و جڵەوکردنی قۆرخکارییە بازرگانییەکان دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 496 📊 Click Here