عەبدوڵای کوێخا موبارەک کرایە نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری چەمچەماڵ و لە ڕاگەیەندراوێکیشدا عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت، “بەڵێن دەدەین کە خزمەتکاری گەل و نیشتیمانەکەمان بین”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بڕیاری ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دیاریکردنی ئێمە وەکو نوێنەری جەنابیان، لە پێشدا ڕێزگرتن و گرنگی دانە بە سنورەکەمان کە جەنابیان دەیانەوێت نوێنەری تایبەتی خۆیان هەبێت لە شاری چەمچەماڵ، وە ئەم پێگەیە بۆ خزمەتی هەموانە بەبێ جیاوازی، بە حوکمی ئەوەی جەنابی سەرۆک بارزانی موڵکی هەموان و ڕابەری باڵای کوردستانە، دوای ئەوە بۆ ئێمە زیاتر متمانە و شکۆ و شانازی مێژووییە وەک لە پلەوپۆست و دەسەڵات.
دوبارە سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتایبەت کاک هیوا ئەحمەد مستەفا و مەکتەب ڕێکخستنی کەرکوک-گەرمیان.
بەڵێن ئەدەین کە خزمەتکاری گەل و نیشتیمانەکەمان بین، هەوڵی تەواو ئەدەین لە جێی متمانەی بەڕێزیان بین و ئەم ڕێز و شکۆ و شانازیە مێژووییە بپارێزین.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک نوێنەری سەرۆک بارزانی












Leave a Reply