عەلی زەیدی بڕیاری زیادکردنی نڕخی ئەم شتە هەڵوەشاندەوە

سەیرکراوە: (19)

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە فەرمانێکی بەپەلە و چاوەڕواننەکراودا، بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی هەڵوەشاندەوە. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، نرخی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم فەرمانگە و نووسینگەکانی پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک پێشووی خۆی بە 91 هەزار دینار دەمێنێتەوە و هیچ بڕە پارەیەکی زیاتری ناچێتەسەر، فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون دەستبەجێ بەپێی ئەم نرخە کارەکانی هاووڵاتییان ڕایی بکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 514 📊 Click Here