لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە دەکرێت

سەیرکراوە: (1.2K)

مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و دەڵێن”ئامادەکاری بۆ مانەوە دەکەین”.

سەرچاوەیەک لە نوێنەرانی وانەبێژانی لادراو، بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، سبەی یەک شەمە گردبوونەوەی فراوانی وانەبێژانی لادراو لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر ئەنجامدەدرێت.

بە وتەی سەرچاوەکە، سەرجەم وانەبێژانی لادراو بەشدار دەبن لە گردبوونەوەکەدا و دەچنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، تاوەڵامی کۆتایی وەرنەگرن بۆ دامەزراندن ناگەڕێنەوە و بەنیازیشن خێمە هەڵبدەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,974 📊 Click Here