لە عێراقەوە گومانیان هەیە لە کشانەوەی ئەمریکا

سەیرکراوە: (10)

وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ تەواوی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق كشانەوە، دوای ئەوەی راپۆرتەكان ئاماژەیان كرد كە چەند سەت سەربازێكی ئەمەریكی ماون و ئەمڕۆ بە بێدەنگی دەكشێنەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رای گەیاند كە سوپاكەیان بە تەواوەتی لە عێراق كشاوەتەوە. بەپێی راگەیندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا، ئەمڕۆ ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی لە هاوپەیمانی دژ بە داعش بە فەرمی كۆتایی بە پرۆسەی “ورەی پۆڵایین”، لە عێراق دێنن، كشانەوەی رێكخراوی هێز و كەرەستە سەربازییەكان لە بنكەی ئاسمانی هەولێر، كۆتا ئەركی سەربازیی پرۆسەكەیە لە دوای سەركەوتن بەسەر داعش لە عێراق، هاوكات لە مەشق و راهێنان و پاڵپشتیی هەواڵگری بۆ هاوبەشە عێراقییەكانمان بەردەوام دەبین. هەر ئەمڕۆ كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی، لە بەیاننامەیەك رای گەیاند كە تا ئێستە فڕۆكە سیخوڕی و سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ئاسمانی عێراق هەن، جیا لە جموجۆڵی ژمارەیەك لە سەربازانی ئەمەریكا لە عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 285 📊 Click Here