شەممە. شوبات 7th, 2026

نێردەی ئەمریکا لە عێراق : پشتگیری لە سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراق و کۆتاییهێنانی میلیشیا چەکدارەکان دەکەین

سەیرکراوە: (1.4K)

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتگیریکردن لە سەروەریی عێراق و هەوڵەکانی چاکسازی و کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی و میلیشیا چەکدارەکان کردەوە. ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی دووهمی 2025 مارک ساڤایا، نێردهی تایبهتی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا بۆ کۆماری عێراق، پهیامێکی فهرمیی ئاراستهی گهلی عێراق کرد و پیرۆزبایی تهواوبوونی سهرکهوتووانهی ههڵبژاردنه پهرلهمانییهکانی ئهم دواییهی لێ کردن. ساڤایا ئهم ههنگاوهی به “چارهنووساز” وهسف کرد بۆ بهرهو پێشبردنی دیموکراسی و سهقامگیری له وڵاتدا. ساڤایا له پهیامهکهیدا کە بە زمانی کوردییش بڵاوی کردووەتەوە ئاماژهی بهوه دا که گهلی عێراق جارێکی دیکه پاپهندبوونی خۆی به ئازادی، سهروهریی یاسا و دامهزراوه نیشتمانییەکان نیشان داوه. ههروهها دهستخۆشیی له سهرۆک وهزیران سوودانی و حکومهتهکهی کرد بۆ دڵنیابوون لهوهی ههڵبژاردنه گرنگهکان له کاتی خۆیدا و به ئاسانی بهڕێوهچوون. به قسهی سهڤایا، ئهمه “نیشانهیهکی روونه” بۆ ئهوهی عێراق بهرهو خۆشگوزهرانی و سهروهریی زیاتر ههنگاو دهنێت. سهبارهت به ڕۆڵی ئهمهریکا، نێرده تایبهتهکه جهختی کردهوه که وڵاتهکهی به قووڵی پاپهنده به پشتگیریکردنی سهروهریی عێراق و ههوڵهکانی چاکسازی. ههروهها پشتگیریی کۆتاییهێنان به دهستوهردانی دهرهکی و میلیشیا چهکدارهکان دهکات. له کۆتاییدا، مارک ساڤایا رایگهیاند “به خۆشحاڵییهوه” چاوهڕێی کارکردنه لهگهڵ حکوومهتی داهاتووی عێراق بۆ قووڵکردنهوهی هاوبهشیی ستراتیژی له بوارهکانی ئاسایش، گهشهپێدان و ههروهها هاوکاریکردن بۆ بنیاتنانی داهاتوویهکی سهقامگیر و خۆشگوزهران بۆ ههموو گهلی عێراق

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 1,281 📊 Click Here