نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێک لەبارەی عێراق بڵاودەکاتەوە

سەیرکراوە: (969)

نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێک لەبارەی عێراق بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دڵنیاین عێراق و عێراقییەکان هەنگاوی ئومێدبەخش و یەکلاکەرەوە بۆ داهاتوویان دەنێن.

محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی عێراق 3ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکردەوە و داوای یەکریزی و یەکدەنگی زیاتری عێراقیەکان دەکات بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان زیاتر پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیاین عێراق و عێراقییەکان هەنگاوی ئومێدبەخش و یەکلاکەرەوە بۆ داهاتوویان دەنێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ 3ی 10ی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 594 📊 Click Here