کورتەی هەواڵ
لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەویدا، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقی کرد و ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت چەکدارن، تا 30ی ئەیلوول مۆڵەتیان هەیە چەکەکانیان ڕادەست بکەن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
وردەکاریی کۆبوونەوەکە
کۆنتڕۆڵکردنی چەک: بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پشتیوانیی خۆیان بۆ بەرنامەی حکومت بڕیار دا بە کۆکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دیاردەیەکی چەکداری.
پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان: جەخت لە ڕێگریکردن کرایەوە لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی هاوسێ و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێ ناوچەیییەکان.
دۆخی ئابووری و خزمەتگوزاری: لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگارییە داراییەکان خسترانە ڕوو.
ڕێکاری یاسایی دوای وادەی دیاریکراو: دوای بەرواری 30ی ئەیلوول، هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕووبەڕووی هەر جووڵەیەکی چەکداریی دەرەوەی یاسا دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر
ئەم بڕیارەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقدایە بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسا، سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوخۆیی و ڕێگریکردن لە تێوەگلانی وڵات لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
سەرچاوە: ڕاگەیەنراوی فەرمیی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت
#Kurdistanpress











Leave a Reply