سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026

هۆکاری راگیرتنی نەوتی هەرێم ئاشکراکرا

سەیرکراوە: (1.1K)

عاممر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور راگەیاند،

“راوەستانی هەناردەی نەوت رێکارێکی ئاسایی و تەکنیکییە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک راگیرا، لەبەرئەوەی کۆگەکانی نەوت لە بەندەری جەیهان پڕ ببوون. دوێنێ یەکەمین کەشتیی نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا و لە دوو رۆژی داهاتووشدا دووەمین کەشتیی نەوت لە جەیهان دەفرۆشرێت. ئێستا کۆگەکانی نەوت بەتاڵکراون و هەناردەی نەوت جارێکی دیکە دەستیپێکردووەتەوە.

لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان، بارە نەوتەکەی کەشتی یەکەم و دووەمیش بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا دەبێت. کەشتییەکەی دوێنێ 650 هەزار بەرمیلی هەڵگرتبوو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 411 📊 Click Here