پێنجشەممە. ئازار 12th, 2026

هەرێمی کوردستان داوای “هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی” دەکات بۆبەرەنگابوونەوەی کۆچی نایاسایی

سەیرکراوە: (1.4K)

کونسوڵی فه‌ره‌نسا لە پێناو ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی و کاری قاچاخچییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، عەبدولجەبار عەزیز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له یان برایم کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا و شاندێک کە پێکهاتبوون لە دادوه‌ر کلێر تێپۆ، نوێنه‌ری وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا له تورکیا و عێراق بۆ هه‌ماهه‌نگی یاسایی و کاروباری دادوه‌ریی و جێگره‌وه‌ی دادوه‌ریی له فه‌ره‌نساو عێراق و تورکیا و رۆمۆڵد مۆڵه‌ر نوێنه‌ری حکومه‌تی فه‌ره‌نسا له عێراق.

لە دانیشتنەکەدا ژماره‌یه‌ک پرسی په‌یوه‌ندیداری یاسایی و دادوه‌رییان تاوتوێ کرد به تایبه‌ت تاوانه‌کانی تیرۆر و قاچاخچێتی و بازرگانی کردن به مرۆڤ و سپیکردنه‌وه‌ی پاره.

شاندی فه‌ره‌نسی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان خسته‌ڕوو که بۆ به‌دواداچوون له رێگری کردن و به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانی قاچاخچێتی و بازرگانی کردن به مرۆڤه.

راشیانگه‌یاند چه‌ندین دۆسیه‌یان له‌به‌رده‌سته که گروپه‌کانی قاچاخچێتی و بازرگانی کردن به مرۆڤ و گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ر و کۆچبه‌ری نایاسایی به‌رێگه‌ی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا بۆ به‌ریتانیا به‌رده‌وامن و له په‌ره‌سه‌ندندان که ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی وڵاتان.

هه‌ماهه‌نگکارانی دادوه‌ریی و ئه‌منی له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه دا که له چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌و جۆره هه‌بووه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاکانی هه‌رێم ئه‌و دۆسیانه له قۆناغی کۆتاییدان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه دا که پێویسته ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت به تایبه‌ت له ئاڵوگۆڕی زانیاریی و هه‌ماهه‌نگی پێویست بۆ دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه و سزادانیان جا چ له هه‌رێمی کوردستان بن یان فه‌ره‌نسا یان وڵاتانی دیکه.

لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند تاوانه‌کانی تیرۆر و سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌و بازرگانی کردن به مرۆڤ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تین و هیچ سنورێک ناناسێت بۆیه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شیان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.

وتیشی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی کوردستان له هه‌موو ئاسته‌کان په‌یوه‌ندی به‌هێز و پته‌ویان هه‌یه‌و له‌بابه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی باسکران، ئه‌وپه‌ڕی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و داگاکانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داوای کرد بۆ به‌رده‌وامیی و سه‌رخستنی هه‌وڵه‌کان بۆ رووبهڕووبوونهووهی ئه‌و تاوانانه، هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت سوود له ئه‌زمونی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی فه‌ره‌نسی و دادگاکانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت له قۆناغه‌جیاجیاکانی لێکۆڵینه‌وه‌و تاوانه‌کان ئه‌ویش به‌رێگه‌ی کردنه‌وه‌ی خول و راهێنان به دادوه‌ران و لێکۆڵه‌رانی دادوه‌ریی له هه‌رێمی کوردستان که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وندی ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کان و سزادانی تاوانباران و سنوردارکردنی تاوانه‌کانی تیرۆر و بازرگانی کردن به مرۆڤه.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,102 📊 Click Here