سەیرکراوە:
(1.2K)
بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی ( دووکان – چوارقوڕنە ) قۆناغی دووەم و سێهەمی بەسەرکردەوە، کۆمپانیای (گەردین ) جێبەجێکاری پرۆژەکە وتی، هەوڵدەدن لە پێش کۆتایی ئەم ساڵدا 10 کیلۆمەتری سەرەتای پرۆژەکە کارەکانی تەواو بکەین بیخەینە خزمەت هاووڵاتییان.
ئەم پرۆژەیە کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و کۆمپانیای (گەردین) کاری جێبەجێکردنی دەکات و بودجەی پرۆژەکە نزیکەی 243 ملیار دینارە و دێژی ڕێگاکەی 35 کیلۆمەترە.
لە ئێستادا بەدرێژی ڕێگاکە کارکردن بەردەواو لەهەموو برگەکاندا کە بەشێوازێکی ئەندازیاری هاوچەرخ دیزاین کراوە.

Leave a Reply