پشووی فەرمانبەران بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیەنرا

سەیرکراوە: (1.6K)

لە هەرێمی كوردستان بڕیار دراوە ڕۆژی سێ شەممە هاوشێوەی عێراق بۆ فەرمانبەران بكرێتە پشوو، هاوكات ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە سەرجەم خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و باخچەکانی منداڵان لە سبەینێوە بکرێت بە پشوو تا کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ڕوونیکردەوە، کە بڕیاری راگەیاندنی پشوو لە پێناو ئەم خاڵانەدا هاتووە:

1- زامنکردنی بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن و یەکخستنی بەڕێوەچوونی وانەکان لە نێوان خوێندنگەکاندا. 2- بەو هۆیەی زۆربەیخوێندنگەکان کراونەتە بنکەی دەنگدان بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی. 3- ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٥ جێبەجێ بکەن.

میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بڵاویكردەوە، بڕیار دراوە ڕۆژی سێ شەممە 11-11 كە ڕۆژی هەڵبژاردنە لەسەرجەم ددام و دەزگاكانی هەرێم بكرێتە پشووی فەرمی.

ئاماژە بەوەشدراوە، سبەینێ و دوو سبەی دەوام ئاساییە و پشوو نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فەرمانبەران داوا دەكەن ڕۆژی چوار شەممەش بكرێتە پشوو بەهۆی ئەوەی بە ددەیان هەزار فەرمانبەر و مامۆستا لەسەر سندوقی دەنگدانن و تاكو درەنگانی شەو دەمێننەوە و ناتوانن ڕۆژی دواتر دەوام بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 229 Today: 1,078 📊 Click Here