دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند کە دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە، تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی و شتنەوەی پارە، توانیویەتی ٤ ملیار دیناری عێراقی لە چوارچێوەی کەیسێکی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕیدا بۆ بانکی ڕافیدەین بگەڕێنێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، دادوەری تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی و شتنەوەی پارە ئاماژەی بەوە دا کە ئەو بڕە پارەیە لە ئەنجامی ڕێکارەکانی یاساییەکان و لێکۆڵینەوە وردەکانی دادگاوە گەڕێندراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەرییدایە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر کەسانی پەیوەندیدار بە ئەم کەیسە بەردەوام دەبن، بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کارە نایاساییانەی زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن.








Leave a Reply