سێشەممە. نیسان 14th, 2026

ڕیفراندۆم ؛ مافێکی ڕەوا لەکات و زەمەنێکی نەگونجاو .

سەیرکراوە: (11.1K)

ڕابەر عومەر


لەزووەوە کورد ڕێبوار و جەنگاوەری سەربەخۆیی و ئازادییە ، لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا له 7ی حوزهیرانی 2017 لە زەمەن و ڕەوشێکی نالەباردا کاربەدەستانی کورد دەستیان بۆ کارتی سەربەخۆیی برد کە بە زەرەر و زیان بەسەر هەرێمی کوردستاندا شکایەوە .

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ کات و ساتی ڕیفراندۆمدا نەبوو ، عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش داوای دواخستنیان کرد ، هەموومان بیرمانە کە وەفدی دیبلۆماسی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ بارزانی ئەو پیاوەی کە ڕستە بەناوبانگەكەی بەگوێی جیهاندادا كاتێ گوتی: ( من ئەو كەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بكەم. هەروەها گوتی: حسابی ئی هێندەك بۆ یەك بەشەر ناكەین.) پێشنیاریان کرد تا دوابخرێت و ببردرێتە نێو کۆبونەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام بەداخەوە عینادی لەگەڵ وڵاتانی زل هێزکرا کە لەگەڵ پڕۆسەکە نەبوون ، بەڵام پا*رتی و یە*کێتی لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ئابوری و بەرژەوەندی ئابوری بڕیاریاندا بچنە ئەو معامەلەیەوە و ئەو پڕۆسەیەیان کرد بە پڕۆسەیەکی حیزبی و شەخسی کە ویستیان کۆمەڵێک کەسی حیزبی پێ بکەن بە مەرجەع و لەچنگی نیشتیمان و نیشیمانیان دەریانکرد بەبێ هەرژمارکردنی لێکەوتەکانی دوای ڕیفراندۆم کە ئێستاش خەڵکی کوردستان باجی ئەو بڕیارە ناستراتیژیە دەدات کە پا*رتی و یە*کێتی دایان و لەکۆتایدا بە لەدەستدانی سەدا ٥١ ی خاکی کوردستان و دەربەدەرکردنی دەیان هاونیشتیمانی لێکەوتەوە .

لەوکاتەوە پێگەی کورد لەچوارچێوەی عێراقدا زۆر لاوازبووە بەجۆرێک دۆخی دارایی و ئابووری ، بگرە هەرێم بۆ پێدانی بودجە و موچەی فەرمانبەران چاوی لەبەغدایە ، وە هەروەها دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بەجۆرێک لاواز بووە کە بەبۆچوونی من دۆخی ئێستا گرێ دەدەمەوە بە لێکەوتەکانی ڕیفراندۆمەوە ، لەکاتێکدا پێش ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە پێگەی کورد هێندە بە هێزبوو ململانێی حکومەتی عێراقی دەکرد.

هەموو کورد سەربەخۆیی پێخۆشە، دروشمی منیش وەکو هاوڵاتییەکی کورد مافی چارەی خۆنوسینە، بەڵام گەیشتن بەو مافە نەتەوەییە، لێکدانەوەی ورد و هەڵبژاردنی کاتی گونجاوی دەوێت ، بڕیار و کاتی ڕیفراندۆم لە کاتێکی هەڵەدا چەند کەس و لایەنێک بڕیاریان لێدا.هەر بۆیە دوای کەمتر لە مانگێک، لە پڕ هاوکێشەکان گۆڕان، کاتێک هێرشی عێراق بۆ سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان دەستیپێکردو ئەو ناوچانە کۆنترۆڵکران بەشێکی زۆری خاکی پیرۆزی کوردستانمان لەدەستدا و وەهیوا و ئەمەلی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ و ناوچە کورد نشینە کۆنەکان بە یەکجاری لەناوچوو ، نەک ئەو ناچانە بگرە ئەو ناوچانەشی تا ڕاددەیەک گەڕابوونەوە سەر خاکی پیرۆزی نیشتیمان جارێکی دیکە دەستیان بەسەردا گیرایەوە .

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 870 📊 Click Here