شەممە. کانوونی دووەم 24th, 2026

ڕێباز حەملان: دوو مووچەی مووچەخۆران بەدوای یەك دابەش دەكرێت

سەیرکراوە: (870)

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین زانیارییەکانی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداوە ئاشكرادەكات و دەڵێت: سبەینێ مووچەی مانگی 7 دەنێردرێت و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی 8 دێت.

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ (كوردستان24) ڕایگەیاند: “سبەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی هەشت دێت.”

جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەپێناو مووچەی مووچەخۆران بووە و بۆ ئەوە بووە، کە هەموو مووچەی مانگەکانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان کە نەهاتوون، بۆ مووچەخۆران بنێردرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندی تەواوی ڕێککەوتنەکان و بەڵێنەکان دەبن لە چوارچێوەی دەستوور و یاساکاندا.

وتیشی: “ئێمە گەرەنتی هەموو ڕێککەوتنەکان دەکەین و پابەندیان دەبین لەسەر داهاتی نانەوتی، هەناردەکردنی نەوت و هەموو ئەو خاڵانەی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسای بودجەدا هاتوون.” هەروەها داوای لە عێراق کرد کە پابەندی ڕێککەوتنەکە بن و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکەن.

ڕێباز حەملان دەشڵێت: “بودجەی هەرێمی کوردستان کە لە عێراقەوە دێت، تەنیا مووچە نییە، بەڵکوو بودجەی بەکاربەر، وەبەرهێنان، سیادی و حاکمەش دەگرێتەوە. ئێستا کە نەوت دەستی بە هەناردەکردن کردووەتەوە و داهاتی ناوخۆ و 120 ملیار دیناریشمان ڕادەستی بەغدا کردووە، دەبێت ئەوانیش بودجەی بەکاربەر و وەبەرهێنانیشمان بۆ بنێرن، چونکە ناکرێت هەزاران پرۆژە لە عێراق بەردەوام بن و تا ئێستا یەک پرۆژەش بۆ هەرێمی کوردستان نەکرابێت.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 2,798 📊 Click Here