ئایا لە سۆران عومەر و کوڕەکەی دراوە؟

سەیرکراوە: (3)

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە بارەی دەنگۆی دەستگیرکردنی سۆران عومەر، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق و کوڕەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سۆران عومەر دواجار لە کۆتایی ساڵی 2025 دا سەردانی ئێرانی کردووە، هاوکات کوڕەکەی سۆران عومەریش دەنگۆکانی رەتکردووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: هەواڵێکی نادروست و دوور لە ڕاستی کە هەندێک پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی سۆران عومەر، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق و کوڕەکەی.

دەشڵێت: بەڵام سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە دوورن لە ڕستییەوە و بێ بنەمان و سۆران عومەر دواین سەردان و گەشت کردنیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە لە 21ی تشرینی دووەمی 2025 بووە، کە بەڕێزەوە بەڕێکراوە.

هاوکات ئەوەشی وتووە: هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە هەر کەناڵ و پەیجێک هەواڵی نادروست و بێ بنەما بڵاو بکاتەوە لەسەر کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگرینەبەر.

هەر شەوی ڕابردوو دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، کوڕەکەی سۆران عومەر وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردەوە و دەنگۆی هێرشکردنە سەریان و دەستگیرکردنیان لە لایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە ڕەتکردەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 1,031 📊 Click Here