وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، چیتر پابەندی هیچ كام لەو سنوورداركردنانە نابن كە بەپێی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 بەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەیدا سەپێنرابوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانەی، كە لە ڕێككەوتننامەكەدا هاتوون، لەوانەش سنوورداركردنەكانی سەر بەرنامە ئەتۆمییەكەمان، كۆتاییان هاتووە.
جەختیشدەكاتەوە، كە پابەند دەبن بە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتییەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە، وادەی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە پاڵپشتیی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمییەكە دەكرد، بە فەرمی كۆتایی هات.
ئەم ڕێككەوتنە 10 ساڵ لەمەوبەر، لە ساڵی 2015، لە نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی (5+1) (ڕووسیا، ئەمریكا، چین، فەڕەنسا، و بەریتانیا) بە هاوكاریی ئەڵمانیا واژۆ كرا.
ترەمپ دەڵێت: لەناوبردنی ئەتۆمی ئێران هۆکاری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە بوو، ڕابەری ئێران لە پەیامێکیدا پێی دەڵێت: هەر لە خەیاڵی شانازیی کردنت بە لەبارەی بۆردومانکردنی پیشەسازیی ناوەکییمان.
