هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەو تۆمەتبارانەی هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران

سەیرکراوە: (6.9K)

-

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و لێیاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند تۆمەتبارێک هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک و لێی دەدەن، بەبڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردو توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان چوار کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە”.

ئهم بابهته 8
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 2,382 📊 Click Here