دووشەممە. مارس 4th, 2026

بارزانی: جگە لە خودا بۆ کەس خۆناچەمێنین

سەیرکراوە: (1.3K)

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر له دایكان و خانەوادەی شەهید و پێشمەرگەی پارێزگاكە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، تەنها بۆ دایكی شەهیدان و خانەوادەی شەهیدان 10 جار خۆمان دەچەمێنین، ئەگەر نا جگە لە خودا بۆ كەسی تر خۆمان ناچەمێنین.

مەسعود بارزانی لەو كۆبوونەوەدا وتارێكی پێشکەشی دایكی شەهیدان و پێشمەرگە كرد و ڕایگەیاند، “جگە لە خودا ئێمە بۆ کەس خۆناچەمێنین، تەنیا بۆ دایكی شەهیدانی خانەوادەی شەهیدان 10 جار خۆمان دەچەمێنین”.

وتیشی: لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئەمڕۆ ئافرەت باوك بووە، دایك بووە، مامۆستا بووە و جووتیار بووە و ئەو خەبات و قوربانیدانەی گەلی کورد و ڕۆڵ و ئازایەتیی ئافرەتانی کورد ئەمانەتێكی گەورەیە لەسەر شانی ئێمە بۆیە هەر چی بیڵێم کەمە دەرهەق بە دایكی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان.

بارزانی ئاماژەی بە مەترسی پیلانەکانی ئێستا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: پیلانی ئێستا و دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە لە هی ڕابردوو، ئێستا بە شێوەیەكی بەرنامەبۆدارژراو دەیانەوێت خەڵكی ئێمە و گەنجی ئێمە تووشی ماددەی هۆشبەر بێت، ئەمە گەورەترین مەترسییە، دەیانەوێت خەڵكی ئێمە تووشی بێئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت.

جەختیشی كردەوە، ئەرکی گەورە لەسەر شانی ئێوەیە، هەر ئافرەتێك منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تێبگەیەنێت، کە چ پیلانێكی مترسیدار لەسەر ئێمە هەیە، ئەگەر گەنجی ئێمە باوەڕی بە خۆی نەما، ئێمە هیچ دۆزێكمان نامێنێت.

بارزانی ئاماژەی بە بڕینی مووچەی خەڵكی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: مووچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن، ئەمەش بە چاوساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بوو، کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و ئهم سیاسهتهشیان لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 502 📊 Click Here