بافل تاڵەبانی دوا پەیام دەدات

سەیرکراوە: (1.6K)

سەرۆکی یەکێتی لە دواهەمین بانگەشەی هەڵبژاردندا پەیامی کۆتایی دەدات و کۆتایی بە بانگەشە دێنێت.

بڕیارە سبەینێ 7ـی تشرینی دووەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە سلێمانی لە ئاپۆرای جەماوەریدا دواهەمین پەیامی بانگەشەی یەکێتی بە هاووڵاتیان و پشتیوانانی یەکێتی بدات.

بەپێی ئەو پرۆگرامەی دانراوە، دواین و گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەریی یەکێتی لە شاری سلێمانی، ئەنجام دەدات.

لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوایین وتاری خۆی پێش دەنگدان، ئاڕاستەی سەرجەم دەنگدەران و کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

شوێن: یاریگای یانەی سلێمانی – گەڕەکی چوارباخ رێکەوت: ڕۆژی هەینی، کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 1,950 📊 Click Here