چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی لالەزار رەتدەکاتەوە

سەیرکراوە: (8.2K)

-

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ئەو دانپێدانانەی دەستگیرکراوانی لالەزار رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن لەلایەن ئۆکرانیاوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی.

دوای بڵابوونەوەی چەند هەواڵێک و دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی لالەزار کە ئاماژەیان بەوەدا، “کە لەلایەن چەند کەسێکی ئۆکرانیاوە مەشق بە چەکدارانی لالەزار کراوە”، ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق هەواڵەکەی رەتکردەوە و بەناڕاست ناوی برد.

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق دەڵێت، “ئۆکراینا هەرگیز هیچ چالاکییەکی پەیوەندیدار بە مەشقپێکردنی چەکدار یان بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجام نادات، ئەم جۆرە بانگەشانە زانیاریی ناڕاستی ئاشکران کە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێمە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست بە هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ئۆکراینا و سەرکردایەتییەکەی دەزانین”.

باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق داوا لە راگەیاندنەکان دەکات، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی و پشتڕاستکراوەکانی زانیاری ببەستن و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و راپۆرتی پشتڕاست نەکراوە.

ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 106 📊 Click Here