بەتۆمەتی دزیکردن لە بینایەکی تەواو نەکراو پێنج مێرمنداڵ دەستگیر کران

سەیرکراوە: (277)

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی بیناسازی لە بینایەکی تەواو نەکراودا، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە سەرجەمیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوا ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵای تۆمار کرد کە بە وتەی خۆی لەناو خانووەکەیدا کەلوپەلی بیناسازی لێ دزراوە، دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو و دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران کە سەرجەمیان تەمەنیان لە خواروی 18 ساڵە.

ئەوەشی وتووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە بڕیاری دادوەر سەرجەمیان بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 2,225 📊 Click Here