بەرپرسێکی دیکەی عێراق دەستگیرکرا

سەیرکراوە: (12)

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە، دەستگیرکردنی عەلا سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاستی لە ناوچەی مەنسووری ڕۆژئاوای بەغدا بە تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی ڕاگەیاند. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە جێبەجێ کردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی. هاوکات، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی دۆسیەکە و ئەو ڕێکارانەی بەرامبەری گیراونەتەبەر. بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیسێکی تایبەت لە ماڵی ناوبراو لە گەڕەکی داوودی لە ناوچەی مەنسوور. پرۆسەی دەستگیرکردنەکەشی پاش ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو فەرمانبەرێکی کۆمپانیاکە بە ناوی “مەحموود” دەستگیر کرابوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 188 📊 Click Here