دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەسەر داوای تورکیا و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە بووە.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێک لە میانی ئێواره خوانێك كه لەگەڵ سەرکردەکانی ئاسیای ناوەڕاست لە کۆشکی سپی به‌رێوه‌چوو سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ سەرۆکی سووریا تاوتوێی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهام دەکات یان نا، ترەمپ وتی “کۆدەبینەوە” و ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌رع “کاری باش دەکات”.
هه‌ر ئه‌مرۆ دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد كه وڵاتی كازاخستان ده‌چێته ناو رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازی له بڕیارەکه‌ی ئه‌نجومه نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووەکان کرد، بۆ لابردنی ناوی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆک کۆماری سووریا و ئه‌نس خه‌تاب وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته له لیستی سزا نێوده‌وڵەتییه‌کان.
به‌گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، ئه‌مرۆ هه‌ینی ئۆنجو کیچلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا له بەیاننامەیەکدا “پێشوازی لە بڕیارنامەی 2799 (2025)ی ئەنجومەنی ئاسایش كردووه، سه‌باره‌ت به‌لابردنی ناوی هه‌ریه‌ك له ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سووریا و ئەناس خەتاب، وەزیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته لە لیستی سزا پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.
ئه‌وه‌ش دوپاتكراوه‌ته‌وه، تورکیا “بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەنگاوە و هەنگاوە هاوشێوەکانی تر بە ئامانجی سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌و میراتی نەرێنی قۆناغی ڕابردوو بۆ ئیدارەی ئێستا و گەلی سوریا”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه هەڵگرتنی ته‌واوی سزاکان بە تەواوی لەسه‌ر سووریا ڕێگە خۆش ده‌كات بۆ تێکەڵبوونی سووریا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام لەو وڵاتەکەدا”.











Leave a Reply