پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

ترێ؛ میوەیەك دژی شێرپەنجە

سەیرکراوە: (924)

ترێ، یەكێك لە میوە خۆش و بەتامە هاوینەییەكانە، كە یەكێكیشە لەو بەرهەمانەی لە گوندەكانی كوردستان زۆرە و چەندین سوودی گرنگی هەیە.

لەشكر حەمید، پسپۆڕی خۆراك دەربارەی سوود و گرنگی ترێ بۆ (خەڵك) دەڵێت: مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات.

وەك لەشكر حەمید دەڵێت، ترێ ئەم سوودانەی هەیە:

🔸مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگری دەکات لە دروست بوونی گرێ بەتایبەتی لە قۆڵۆن و مەمک و رژێنە لیمفاوییەکان و جگەر و گەدە. 🔹 ترێ گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات ، بەھۆی ئەوەی ترێ پۆتاسیۆم و مادەی ریشاڵی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ دڵ ھەیە. 🔸 مرۆڤ دەپارێزێت و رێگری لە کەڵەکبوونی چەوری دەکات . 🔹ترێ پاڵپەستۆی بەرزی خوێ ، نزم دەکاتەوە بەھۆی ئەوی رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت. 🔸 ترێ رێگری لە قەبزی دەکات، بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ریشاڵەکان لەخۆ دەگرێت. 🔹 ترێ نیشانەکانی ھەستیاری (حساسیە) کەم دەکاتەوە . 🔸 ترێ رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات . 🔹ترێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو ھەیە .

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 211 Today: 2,443 📊 Click Here