وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ساڵی ئایندە، لە سەرانسەری عێراق ئینتەرنێت دەبیت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێگەی وای فای “Wi-Fi” دەگرێتەوە و نرخەكەشی هەرزان دەكرێت.
هیام یاسری، وەزیری پەروەندییەكانی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، داخستنی وای فای “Wi-Fi”، بە مانای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە وەک هەندێک بانگەشەیان بۆ کردووە، بەڵکو دەمانەویت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت باشتر بکەین، چونکە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک زۆر خێراتر و باشترە لە وای فای.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئێستادا وەزارەتەکەیان دەستی کردوە بە لابردنی خزمەتگوزاری وای فای و ئەو شوێنانەی، کە کێبڵی فایبەر ئۆپتیکیان تێدایە، خزمەتگوزاری وای فای تێدا وەستێندراوە”.
دەشڵێت: “بەپێی ئەو خشتە و پلانانەی کە دانروان، خزمەتگوزاری وای فای، لە ساڵی داهاتودا بە تەواوی کۆتایی دێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بە تەواوی پەسەند دەکرێت”.
وەزیری پەروەرەندییەكان جەختیشی کردۆتەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە دەیان هێندە باشتر دەبێت لە وای فای و نرخەکەشی گونجاوە کاتێک بەراورد دەکرێت بە نرخی بەشداریکردن و خێرایی ئینتەرنێتی دابینکراو.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، نرخی بەشداری كردنی مانگانەی ئەو ئینتەرنێتە نوێیەی عێراق دابینی دەكات بۆ هاووڵاتیان تەنها 10 هەزار دینارە، كە بڕێكی زۆر یەكەی پەیوەندی تەلەفۆنیشی تێدایە و حكومەتی عێراق خۆی هاوبەشی كردووە لە دابین كردنی لەگەڵ كۆمپانیای (ڤۆدافۆن)ی جیهانی.
