یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

حاڵەتێكی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆماركرا

سەیرکراوە: (6.3K)

وەزرەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێكی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆماركراوە كە پیاوێكی 47 ساڵان و پیشەی قەسابە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، حاڵەتێکی نوێی توشبون بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆمارکرا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەت، توشبوەكە پیاوێکی دانشتوی شاری هەولێر/ گەڕەکی فەرمانبەران تەمەن ( 47 ) ساڵ پیشەی قەسابەو مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی گەڕۆکە، بەرکەوتەی ئاژەڵی توشبو بوە.

توشبوەكە دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

لەماوەی دو مانگی ڕابردو، حەوت حاڵەتی توشبون بە تای خوێنەبربون تۆماركراون کە حاڵەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچون.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 2,939 📊 Click Here