سێشەممە. نیسان 21st, 2026

حكومەتی هەرێم بڕیار لە 5 مووچەكەی ئەمساڵ دەدات؟

سەیرکراوە: (1.3K)

سبەینێ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چارەنووسی پێنج مووچەكەی ئەمساڵ كۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەینێ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتتانەی خۆی ئەنجام بدات.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەسەر دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان و داهاتی مانگانەی هەرێمم دەكرێت و تیایدا بڕیار لەبارەی مووچەی 5 مانگی ئەمساڵ دەدرێت، كە هێشتا نەدراوە بە مووچەخۆران.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و هیچ بڕیارێك دەربارەی مووچەی مانگی 8 نەدرا، بەڵام بە وتەی سەرچاوەكانی ناو كۆبوونەوەكە، كە میدیاكانی یەكێتی بڵاویانكردۆتەوە، سودانی ڕایگەیاندووە، بڕیاریان پێشتر داوە و هەركات هەرێم داهاتی ناوخۆی نارد، مووچەش ڕەوانە دەكرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 3,306 📊 Click Here