سەیرکراوە: (1.5K)
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە مانگانە وەزارەتی دارایی و ئابوری ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بلۆک بکات بۆ گەرەنتی مووچە و ڕەوانەی بەغدای بكات.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، وەزارەتی دارایی سەرپشک کرا کە مانگانە لە داهاتی ناوخۆ، ١٢٠ ملیار دینار بۆ گەرەنتی مووچە کە دەبێت رەوانەی بەغدا بکرێت بلۆک بکات، تا مووچە کێشەی بۆ دروست نەبێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمشەو حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد هاوشێوەی نەوت، کێشەی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکەن و رێكکەوتنێکی نوێ بکەن.
